دەستنیشانکردنی نەخۆشی ئەلزهایمێر پڕۆسەیەکی پێچیاو و دژواری هەیە و بۆ دەستنیشانکردنی دروستی ئەو نەخۆشییە دەبێ ئاوێتەیەک لە شێواز و تاقیکردنەوە جۆراوجۆرەکان بەکار بێنین. هیچ پشکنینێکی دیاریکراو بۆ دۆزینەوەی بێ ئەملاوئەولای ئاڵزیمێر نییە. هەر بۆیە یەکەم کارێک کە پزیشک دەیکا ئەوەیە کە؛ هەموو کێشە رێتێچوو و ئەگەرەکان هەڵدەسەنگێنێ، پێش ئەوەی دیاری بکرێ ئایا نیشانەکان و نیشانە دەمارییەکان ئەوەندە قوورسن کە بتوانین بڵێین جۆرێکە لە پووکانەوەی مێشک یان نا.
هەڵسەنگاندن و پشکنینی کلینیکی
پێشینەی پزیشکی و پشکینی دەماری: پشکنینی کلینیکی لە نەخۆشەکانی گومانلێکراو بە ئاڵزایمێر پشکنینی دەمارییە. ئەو جۆرە لە پشکنین ئەو کارانە دەگرێتە خۆ؛ هەڵسەنگاندنی کاردانەوەی نەخۆش، هەڵسەنگاندانی توانایی ماسوولکەکان، هەڵسەنگاندنی ڕادەی توانای نەخۆش لە هەستان و دانیشتندا، هەروەها پشکنینی هەست و جووڵە و هاوسەنگی ڕاگرتن لە کارە پێویستەکانی پزیشکن.
تاقیکارییە ناسیارییەکان: تاقیکارییەکانی وەک تاقیکردنەوەی مینی-مێنتاڵ ستەیت (MMSE) و تاقیکردنەوەی کووکس (Cognitive Assessment Screening Instrument) بۆ هەڵسەنگاندنی ناسیاریی و زانینی نەخۆشەکان کەڵکیان لێوەردەگیرێ.
لێکۆڵینەوەی پاراکلینیک
تاقیکردنەوەی تاقیگە: ئەنجامەکانی ئەم تاقیکردنەوانە نیشان دەدەن لاوازی بیرەوەری نەخۆش، هۆکاری نەخۆشییە ئەندامییەکان(وەکو تێکچوونی تیرۆیدی یان کەمی ڤیتامین یان تێکچوونی ئاستی ماددە کانزایییەکان لە خوێن) نییە.
وێنەگرتنی مێشک: لە کاتی پێویستدا دکتۆر سی تی سکان و ئێم ئاڕ ئای ئەنجام دەدەن کە تێیدا گۆڕانکارییەکانی شانەی مێشک، ئاشکرا دەبێ.
تاقیکردنەوەی نیشانە زیندوییەکان: ڕێکخراوی ئاڵزایمێر لە ساڵی ٢٠٢٥ ڕێنمایییە کلینیکیەکانی بەکارهێنانی تاقیکردنەوەی نیشانە زیندوییەکانی خوێنی لە دەستنیشانکردنی ئاڵزایمێردا بڵاوکردەوە. ئەم ڕێنماییانە بەکارهێنانی ئەم تاقیکردنەوانە وەکو ئامرازی پاڵاوتن لە ناوەندە تایبەتەکان پێشنیار دەکەن.
ستراتیژییەکانی چارەسەر و چاودێریکردن
تا ئێستا ڕێگایەک بۆ وەستاندن یان ڕێگرتن لە پێشکەوتنی ئەم نەخۆشییە نەدیتراوەتەوە. بەڵام هەندێک چارەسەر یارمەتی باشتربوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە دەدەن.
چارەسەری دەرمانی
چارەسەری دەرمانی بریتییە لەو دەرمانانەی کاریگەرییان لەسەر پڕۆتینە دیاریکراوەکانی مێشک دەبێ و بە مەبەستی باشترکردنی کارکردی زانین/زانیاری و کۆنتڕۆلی نیشانەکانی نەخۆشی بەکار دەهێندرێن. ڕەنگە دەرمانی “ئەنتی کۆلین” بەکاربهێندرێت کە یارمەتی باشتربوونی بیرەوەری و وردبوونەوەی زیاتر دەدەن. دەرمانە نوێیەکانی “دژە ئەمیلۆید” وەکو “لێکانیب” و “دۆنانیب” لە ساڵەکانی ڕابردوودا پەسەند کران. لێکۆڵینەوە جیهانییەکان لە ساڵی ٢٠٢٥ نیشانیانداوە کە ئەم دەرمانانە لە شوێنە کلینیکییە ئاساییەکاندا کاریگەری و سڵامەتی بەرچاویان بەدوادا هاتووە.
پێشنیارە نادەرمانییەکان
چالاکی جەستەیی: ڕۆیشتن و وەرزشی جیاواز دەتوانێت یارمەتیدەری پاراستنی کارکرد و فرمانی زانیاری بێ.
چالاکی دەماری: هەڵهێنانی مەتەڵ، خوێندنەوە و فێربوونی توانای نوێ.
چالاکی کۆمەڵایەتی: پاراستنی پێوەندی کۆمەڵایەتی و بەشداربوون لە چالاکییە بەکۆمەڵەکان.
خواردنی تەندروست: خواردنی هاوسەنگ و پڕ لە ترشی چەوری ئۆمێگا-٣ و ئەنتی ئۆکسیدان.
لێکۆڵینەوەی گەورەی U.S. POINTER لە ساڵی ٢٠٢٥ نیشانیدا کە گۆڕینی ستایلی ژیان دەتوانێ کارکرد و فرمانی زانیاری لەو بەساڵاچووانەی لەمەترسی تووشبوون دان باشتر بکا. پێشنیار و رێگاچارەی رێکوپێک و خاوەن پێکهاتە، لەگەڵ پشتگیری و وەڵامدانەوەی زیاتر، لە ئاستی جیهانیدا دەسکەوتی باشتری بۆ چارەسەر بەدواوە بووە بە بەراورد لەگەڵ رێگاچارەی خۆڕێبەر و هەڕەمەکی کە پشتی بە پێکهاتەەیەکی دروست نەبەستبێ.
چاودێری و پشتگیری نەخۆشەکان
نەخۆشەکانی ئاڵزایمێر بە ڕێژەیەکی زۆر پشت بە یارمەتی کەسانی تر دەبەستن و بارێکی دەروونی و جەستەیی قورس دەخەنە سەر چاودێریکەرەکەیان. لە ساڵی ٢٠٢٤، نزیکەی ١٢ ملیۆن ئەندامی خێزان و چاودێریکەری تر بەبێ مووچە، نزیکەی ١٩.٢ ملیۆن کاتژمێر چاودێری کەسانی تووشبوو بە کردووە. چاودێری بەبێ مووچەی لە ساڵی ٢٠٢٤، ٤١٣.٥ ملیار دۆلار بایخی ماددی بووە. هەروەها لێکۆڵینەوە نوێیەکان ڕوانگەی گرنگییان لەمەڕ جیاوازییە پێوەندیدارەکان لەگەڵ ڕەگەز لە تەندروستی مێشکدا خستووەتە ڕوو. بۆ وێنە کێشەی مێشک و خەساری مێشک، لەسەر ژنان و پیاوان کاریگەری جیاوازیان هەیە، هەروەها ئەو خویندنەوە تازانە تێگەیشتێکی تازەیان لەسەر نیشانەکانی زانین و زانیاری لە ژنانی ژێر چارەسەری کیمیایی بۆ شێرپەنجەی مەمک بە دەستەوە داوە.
- ۰ ۰
- ۰ نظر